ناپۆلی به‌خێرایی شوێنگره‌وه‌ی هیگواینی دۆزییه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی هیگواین په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆسه‌وه كرد، یانه‌ی ناپۆلی شوێنگره‌وه‌یه‌كی هێرشبه‌ر ئارجێنتینایه‌كه‌ی له یانه‌ی ئه‌یاكس ده‌ستنیشان كردووه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ته‌مووزی 2016 بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی ناپۆلی به فه‌رمی بۆ كڕینی (ئاركیدیز میلیك) هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندا چووه سه‌رهێڵ.
یانه‌ی ناپۆلی دوای ئه‌وه‌ی به بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری گۆنزالۆ هیگواین بوو، راسته‌وخۆ به 35 ملیۆن یۆرۆ له كڕینی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاكس نزیك بۆته‌وه.
ئاركیدیز، پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی لیڤه‌ر كوزنی ئه‌ڵمانیا كردووه، له هاوینی 2014 بۆ یانه‌ی ئه‌یاكس گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردووش 24 گۆڵی له خولی نایابی هۆڵه‌ندا تۆمار كرد، له 42 یاریش 12 ئه‌سیستی هه‌بوو.