ئێران تۆمه‌تێكى ئه‌مريكاى رتكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران ره‌تيكرده‌وه هيچ به‌رپرسێكى قاعيده له ناو ئێران‌دا بوونيان هه‌بێت و به‌رپه‌رچى لێدوانى ره‌سمى به‌رپرسانى ئه‌مريكاى دايه‌وه كه رايانگه‌ياندبوو، سێ سه‌ركرده‌ى قاعيده له ئێرانن.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌هرام قاسمى رايگه‌ياند، هيچ زانيارييه‌كمان له‌به‌ر ده‌ست نييه بيسه‌لمێنێت سێ سه‌ركرده‌ى قاعيده له ناو ئێراندان.
قاسمى داواى له ئه‌مريكا كرد، له برى ئه‌وه‌ى ئه‌و لێدوانانه بدات، با هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ش بكات كه به‌ره‌نگارى تيرۆر ده‌بنه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سزايان به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ى قاعيده‌دا سه‌پاندووه كه له ئێران نيشته‌جێن.
به گوێره‌ى سزاكه، ئه‌و كه‌سانه پاره و حسابى بانكييان بلۆك ده‌كرێت و رێگه‌ش نادرێت هيچ كۆمپانيايه‌ك مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكات.