لە سەرای سلێمانی کەسێک تەقە لە پۆلیسی هاتووچۆ دەکات
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ لەنێو جەرگەی بازاڕی شاری سلێمانی کەسێک تەقە لە پۆلیسێکی هاتووچۆ دەکات و دواتر دەستگیر دەکرێت.
عەمید ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێو بازاڕی شاری سلێمانی ته‌قه‌ی له كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتووچۆ كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پۆلیسێکی هاتووچۆ لە سەرای سلێمانی داوای مۆڵەتی شۆفێری لە کەسێک کردووە و کاتێک کەسەکە رەتی کردووەتەوە مۆڵەتەکەی پێبدات، گرژی لەنێوانیدا دروست بووە و دواتر ئەو شۆفێرە تەقەی لە پۆلیسەکە کردووە.