سوودانی داوای سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه بوونه هۆی شه‌هید و برینداربوونی خۆپیشانده‌رانی كه‌ركووك

K24 - هه‌ولێر:
سوودانی داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکات کە بوونە هۆکاری شه‌هید و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی کەرکووک.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ 3ـی ئه‌یلوولی 2023 له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک کردووە، کەمتەرخەمی نەکەن لە سزادانی تەواوی ئەو کەسانەی بوونەتە هۆکاری شه‌هید و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی کەرکووک.
سوودانی داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە، ئاشتەوایی کەرکووک بپارێزن و دووربکەونەوە لە هەموو جۆرە ئاژاوەیەک و پەنا بۆ توندوتیژی و پێکدادان نەبەن، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر دۆخی عێراق ده‌بێت.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکان رێگەی سەرەکی هەولێر داخرا و ئاستەنگ بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک دروستکرا و سوکایەتی بە ئاڵا و هێماکانی هەرێمی کوردستان کرا، دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک لەرێگەی خۆپیشاندانی هێمنانەوە داوای کردنەوەی رێگەی هەولێر - کەرکووک و پاراستنی شکۆی کوردستانیان کرد و لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەكاندا ته‌قه‌یان له خۆپیشاندانه‌كان كرد چوار كه‌س شەھید بوون و 14 كه‌سیش برینداربوون.