داعش هەڕەشەی هێرشکردن دەکات

K24 – هەولێر:

داعش لە پێگەی تێلێگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هەڕەشەی لەناوبردن و هێرشکردنە سەر پارتە کوردییەکانی سووریا و لایەنە نووسەیرییەکان دەکات و داوا لە شوێنکەوتوانی دەکات، لە هەر شوێنێک ئەندامانی پارتە کوردییەکانیان بینی، بیانکوژن.

هاوکات داعش لە ڤیدیۆکەدا ئاشکرایکردووە، بەمنزیکانە هێرشدەکەنە سەر کەمپی هۆل و تەواوی ئەو شوێنانەی ئەندامانی داعشی تێدا دەستبەسەرکراون و ئازادیان دەکەن.  

له‌ کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.

له‌ شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.

له‌ حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد و له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و عێراق هاتن.