نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئاواره‌كانی سوودان پێویستیان به ملیارێك دۆلاره

K24 - هەولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، بۆ هاوكاریكردنی ئاواره سوودانییه‌كان كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه وڵاتیان جێهێشتووه و رایانكردووه، پێویستیان به یه‌ك ملیار دۆلاره.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان، یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار سوودانی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا رایانكردووه، بۆ هاوكاریكردنی ئه‌وان، پێویستیان به یه‌ك ملیار دۆلاره.
شه‌ڕی سوپای سوودان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح بورهان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلۆ، له 15ـی نیسانی رابردوو ده‌ستیپێكرد، بووه هۆی كوژرانی 5 هه‌زار كه‌س و ئاواره بوونی 4.6 ملیۆن كه‌س بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی سوودان.
له‌مباره‌یه‌وه مامادۆ دیان بالدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا و ناوچه‌ی سه‌ده‌ی ئه‌فریقی و ده‌ریاچه گه‌وره‌كان، له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئاواره‌كانی سوودان پێویستییان به‌هاوكاری زیاتری مرۆییه، ئه‌وان ده‌گه‌نه شوێنه سنوورییه دووره ده‌سته‌كان، به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاریی، دۆخیان ئێجگار خراپه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاواره‌كانی سوودان به‌ره‌و كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، چاد، میسر، ئه‌سیۆپیا و باشووری سوودان رایانكردووه.
شەڕی سوودان لە 15 نیسانەوە دەستیپێکردووە، لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، کە تا ئێستا نزیکەی 5000 کەس کوژراون و 4.6 ملیۆن کەسیش لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە ئاوارە بوون.
بەگوێرەی رێکخراوییە مرۆییەکان، زیاتر لە نیوەی سوودانییەکان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە ژیان، لەگەڵ ئەوەی شەش ملیۆن کەسیش لە لێواری برسێتیدان.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەڕ و برسێتی هەڕەشە لە سوودان دەکات و ناوچەکە دەخاتە ناو کارەساتێکی مرۆییەوە.