ئوردن درۆنێك ده‌خاته خواره‌وه
K24 - هەولێر:
سوپای ئوردن رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستووه‌ته خواره‌وه، كه له سنووری سووریاوه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری دابوو.
سوپای ئوردن راشیگه‌یاند، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، مادده‌ی هۆشبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئه‌م وڵاته‌وه خرایه خواره‌وه و بڕه مادده هۆشبه‌ره‌كه كه له جۆری (كریستاڵ) بوو، راده‌ستی ئیداره‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كرایه‌وه.
سوپای ئوردن روونیشیكرده‌وه، به‌هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سنوور و هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه، كه سه‌قامگیری ئوردن و هاووڵاتیانی تێكبدات.
پێشتریش ئوردن و سعوودیه و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو، نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی دروستكردنی كپتاگۆن ده‌ربڕیبوو، به‌تایبه‌ت به‌قاچاخبردنی ده‌یان ملیۆن حه‌ب له خاكی سووریاوه بۆ ئه‌و وڵاتانه.