پوتن: کەرتی وزەی رووسیا توانیویەتی بەردەوام پێشبکەوێت

K24 - هەولێر:
سەرۆکی رووسیا رایدهگهیهنێت، سەرەڕای سەپاندنی سزا و رێگرییەکانی ژمارەیەکی وڵات بەرامبەر به مۆسكۆ، کەرتی وزەی رووسیا توانیویەتی بەردەوام پێشکەوێت.
دەشڵێت، رووسیا شوێنی گرنگی لە کەرتی جیهانی وزەدا هەیە.
ڤلادیمێر پوتن ههروهها گوتی: "سەرەڕای کرداری دوژمنکارانەی ژمارەیەک وڵات و رێگری و سزای ناسایی، کەرتی سووتەمەنی و وزەی رووسیا و کۆمپانیا نەوت و گازییەکان متمانەیان هەیە و بەرەوپێشدەچن و بە سەرکەوتوویی کارەکانیان جێبەجێ دەکەن".
پوتن گوتیشی: "لە کەرتی بازرگانیش بە هەمان شێوە، هاوبەشی نوێی متمانەپێکراو دەدۆزینەوە و رێڕەوە لۆجستییەکان بنیاتدەنێینەوە، بۆرییە ستراتیژییەکانی نەوت و گازی رووسیا داواکارییان لەسەرە، وەک بۆری هەناردەی گازی سایبیریا بۆ چین و بۆری هەناردەی گاز بۆ تورکیا، لەگەڵ بوونی ئاسۆی فراوانبوونی بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی دۆست".
سهرۆكی رووسیا لهبارهی توركیاوه گوتی: کار لەسەر پرۆژەیەک دەکرێت تورکیا ببێتە ناوەندێکی گاز، لەو دۆخە سەختەدا رووسیا جەخت لە توانای دابینکردنی وزە بۆ ناوخۆ و سەربەخۆیی و رێگریکردن لە کاریگەری دەرەکی دەکاتەوە، هەروەها شوێنی گرنگ لە کەرتی جیهانی وزەدا داگیرکردووە".
سهرۆكی توركیا به سهردانێكی فهرمی گهیشته شاری سۆچی رووسیا و لهگهڵ سهرۆكی ئهو وڵاته چاویان پێككهوت و دوای كۆبوونهوهی نێوانیشیان، كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی هاوبهشیان ئهنجام دا.