ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی لە كۆبانێ دروست دەكات

K24 - ھەولێر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کارەکانی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە کۆبانی تەواوکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی گەورەی لە باشووری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان دروستکردووە کە فڕۆکەخانە و بنکەی سەربازی بۆ پاڵپشتی لۆجستی شەڕەکانی دژی داعش لە خۆگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان فڕۆکەخانەی رمێلان کە دەکەوێتە باکووری حەسەکە لە شەڕی دژی داعش بەکاردەهێنێت.

پێشتر گوتەبێژی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا رەتیکردبووەوە دەستی بەسەر هیچ فڕۆکەخانەیەک لە سووریادا گرتبێت.