زیدان ده‌یه‌وێت له جیاتی پۆگبا ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شایانه ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌هۆی به‌رزی نرخی له پۆگبا بكشێته‌وه و له جیاتیان ڤیراتی بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاس كه له مه‌درید ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27 ته‌مووزی 2016 رایگه‌یاندووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ زیدان بڕیاریانداوه چیتر نه‌چنه نێو كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا، له به‌رامبه‌ردا بۆ كڕینی ماركۆ ڤیراتی یاریزانی پاریس سانجێرمان بچنه سه‌رهێڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێز قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ڤیراتی كردووه و زۆر نزیكن له رێككه‌وتن.
پێگه‌ی tutto mercatoـی ئیتاڵیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ڤیراتی ته‌رخان كردووه.
ماركۆ ڤیراتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له دایكبووی شاری پیسكارای ئیتاڵیایه، له هاوینی 2012 په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كه به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی به‌شداریی له یۆرۆی 2016 بكات.