خۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی كوردی له له‌نده‌ن بۆ پشتیوانیكردنی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - له‌نده‌ن:
ره‌وه‌ندی كوردی له له‌نده‌ن بۆ پشتیوانیكردن له خه‌ڵكی كه‌ركووك و سه‌ركۆنه‌كردنی شه‌هیدبوونی هاووڵاتییانی كورد له‌و شاره، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له‌ناو ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا جگه له كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان كه‌سانی دیكه‌ش به‌شدارن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئه‌یلوولی 2023) ره‌وه‌ندی كوردی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا بۆ پشتیوانیكردن له خه‌ڵكی كه‌ركووك و سه‌ركۆنه‌كردنی شه‌هیدبوونی هاووڵاتییانی كورد له‌و شاره، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له‌ناو خۆپیشانده‌راندا جگه له كورد كه‌سانی دیكه‌ش به‌شدارن و پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران هاوكات هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقیان به‌رامبه‌ر به نه‌ناردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی فیدڕاڵی‌دا سه‌ركۆنه كرد، هاوكات ده‌یانه‌وێت نووسراوێك بگه‌یه‌ننه به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له له‌نده‌ن كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تایبه‌ته به بارودۆخی كورد له كه‌ركووك و هه‌ڵوێستی عێراق به‌رامبه‌ر به شایسته دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه به كوردستان24ـیان راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووده‌دات، درێژكراوه‌ی پڕۆسه‌كانی جینۆسایدكردنی كورده له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی عێراق، جه‌ختیشیان كرده‌وه ده‌یانه‌وێت له‌میانی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌دا په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی بگه‌یه‌ننه به‌رپرسانی باڵیۆزی عێراق له له‌نده‌ن.
هاووڵاتییه‌كی كۆڵۆمبی خه‌ڵكی هه‌رێمی پاسه‌ڤیك له كۆڵۆمبیا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی كوردی كردووه، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی پاسه‌ڤیك خاوه‌نی یه‌ك چاره‌نووسی هاوبه‌شن و داوای رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه و ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شد و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و شاره دژ به كورد ئه‌نجام ده‌درێت، تاوانه.
هاووڵاتییانی كورد تایبه‌ت به كوردستان24ـیان راگه‌یاند، شه‌هیدانی كه‌ركووك شه‌هیدانی كوردن و به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی بكوژرێت، شه‌هیده. گوتیشیان، به فه‌توای ناڕه‌وا كه‌ركووك داگیر كراوه.
خۆپیشانده‌ران داوایان كرد، حه‌شد له كه‌ركووك نه‌مێنێت و كۆتایی به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كه بهێنرێت و مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.