زاخارۆڤا: ئۆكرانیا درۆنی ئوسترالی بۆ لێدانی ژێرخانی رووسیا به‌كارده‌هێنێت

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای ئۆكرانیا درۆنی ئوسترالی بۆ لێدانی ژێرخانی رووسیا به‌كارده‌هێنێت.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئه‌یلوولی 2023) رایگه‌یاند، سوپای ئۆكرانیا درۆنی ئوسترالی بۆ لێدانی ژێرخانی رووسیا به‌كارده‌هێنێت، به‌رده‌وام كانبێرا ره‌تی ئه‌و زانیارییه ده‌كاته‌وه.
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌نتۆنی ئه‌لبانێز (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا)، له‌گه‌ڵ هاوكاره رۆژئاواییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا به‌شداره له هه‌ڵمه‌تی دژه رووسیا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌وه تێده‌گه‌م ته‌واوی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ دژایه‌تیكردنی رووسیا نیین، ئه‌وه سیاسییه‌كانن رێگه‌ی هه‌ڵه‌یان گرتووه‌ته به‌ر.
پێشتریش زاخارۆڤا رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان له رێگه‌ی درۆنه‌وه، دووپاتی سرووشتی "تیرۆریستی" كیێڤ ده‌كاته‌وه.
هێزه ئۆكرانییه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هه‌وڵی به ئامانجگرتنی ژێرخانی ژیان و ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی رووسیا ده‌ده‌ن، كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر هاووڵاتییان.
له‌مانگی ئابی رابردوو، ئۆكرانیا هه‌وڵیدا هێرشبكاته‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی (مۆسكۆ سیتی)، به‌ڵام له رێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌كی رووسیا هێرشه‌كه پووچه‌ڵكرایه‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.