له‌باره‌ی به‌ده‌ل حه‌ج و عومره‌وه، خانه‌ی فه‌توای میسری په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی به‌ده‌ل حه‌ج و عومره‌وه، خانه‌ی فه‌توای میسری په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ڵاڵه‌كانی ئایین، ده‌رگایه‌كن بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی رێوره‌سم و فه‌ریزه ئایینییه‌كان.
خانه‌ی فه‌توای میسری له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، "خودای گه‌وره هه‌ندێ په‌رستنی بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ست داناوه، له‌وانه، نزیكبوونه‌وه‌ی به‌نده‌كان لێی و پاكبوونه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌كان، بۆیه ده‌بێت خۆیان له‌و په‌رستنانه ئاماده‌ییان هه‌بێت و روو له خودا بن".
خانه‌ی فه‌توای میسری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "له‌پێناو ئاسانكاریكردن بۆ نه‌خۆشان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی عوزرێكن، شه‌رعی خودا رێگه‌ی داوه كه‌سێك له بری، ئه‌و په‌رستنه ئه‌نجام بدات، بۆیه له‌هه‌ندێ مه‌زهه‌ب شێوازی به كرێگرتن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ له په‌رستن رێگه‌پێدراوه، وه‌ك حه‌ج و عومره، زاناكان باسیان له چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌ت و دیاریكراو كردووه، نه‌وه‌ك ببێته دیارده و بازرگانیكردن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن.
خانه‌ی ناوبراو زیاتر روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ساڵانی رابردوودا به‌و شێوه‌ی كه ئێستا هه‌یه، نه‌بووه و رووینه‌داوه، كه په‌رستن له به‌رامبه‌ر كرێ و پاره بێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌ده‌لی هه‌ر جۆره په‌رستنێك ده‌كه‌ن، كه‌سانی راستگۆ و پاك بن، چونكه بۆ نموونه كاتێك به‌ده‌ل حه‌ج و عومره راده‌ستی كه‌سێك ده‌كه‌یت، ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌و كاره گونجاو نییه، كه له ئێستادا بووه‌ته پرسێكی بازرگانی و خۆپێ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته جێگه‌ی ناره‌زایی خه‌ڵك، كه به‌ڵگه‌یه بۆ به‌ئاگاییان.