پوتن: لە راوەدوونان و ریشەکێشکردنی نازییەکان لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبین

K24 - هەولێر
سەرۆکی رووسیا رایدەگەیەنێت، لە ئۆکرانیا و وڵاتانی باڵتیک هەوڵدەدرێت رقهەڵگرتن لە رووسیا بە سیسەتەم بکرێت.
لە گوتارێکدا لەبەردەم بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی و خەڵکدا، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، سەرباری ئەوەی نازییەکان لە جەنگی دوومی جیهانیدا تێکشکان، بەڵام بەتەوای لەناونەچوون و ئێستا ئۆکرانیا و وڵاتانی بەڵتیک بوونەتە پێگەیەکی پتەو بۆ بانگەشەکردن بۆ نازییەت.
گوتیشی: ئێستاش هەوڵدەدەرێت رقلێبوونەوەی رووسیا لەو وڵاتانە لەرێگەی سیستەمی پەروەردەوە فێری منداڵان بکرێت.
سەرۆکی رووسیا جەختی لەوەشکردووە، وڵاتەکەی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ راوەدوونان و ریشەکێشکردنی نازییەکان لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت.