کامالا هاریس: رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا تووشی شکستێکی ستراتیژی بووە

K24 - هەولێر

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا تووشی شکستێکی ستراتیژی بووە، چونکە وابیریان دەکردەوە ئۆکرانیا لەماوەی چەند رۆژێکدا چۆک دادەدات، بەڵام ئۆکرانییەکان ئازایانە جەنگان.

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا توشی شکستێکی ستراتیژی بووە، شەڕەنگێزییەکان و  کردارە بێ پاسەوانەکانیان، بووەتە هۆکارێک تا تووشی شکستێکی ستراتیژی ببن.

کامالا هاریس  گوتیشی: ئەگەر بیرتان بێت لەسەرەتای جەنگەوە، خەڵک وابیریان دەکردەوە ئۆکرانیا لەماوەی چەند رۆژێکدا شکست دەهێنێت، بەڵام ئەوان شەڕێکی سەرسوڕهێنەریان بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەیان کرد.

ڕاشیگەیاند: گەورەترین مەترسی رووسیا فراوانبوون و بەهێزبوونی ناتۆ بوو، بەڵام ئێستا دوو وڵاتی دیکە دێنە ناو ناتۆوە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی پەیوەستە بە تڕەمپ و رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، من زۆرینەی ژیانم وەک داواکاری گشتی بەسەربردووە، بڕوام وایە هەرکاتێک هەرکەسێک لەهەر کوێ بێت یاسا بشکێنێت پێویستە رووبەڕووی بەرپرسیارێتی ببێتەوە.