راپرسییەک: رێژەی جەماوەری ئیمانوێل ماکرۆن دابەزیووە

ئیمانوێل ماکرۆن
ئیمانوێل ماکرۆن

K24 - هەولێر

بەپێی ڕاپرسییەکی مانگانەی کۆمپانیای ئاڤۆب، رێژەی جەماوەری سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە دابەزیووە بۆ 31%،  هەروەها لەبەرانبەردا رێژەی جەماوەری سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێلیزابێس بۆرن بەرزبووەتەوە بۆ 29%.

بەگوێرەی رۆژنامەی "لی فیگارۆ" لە ئەنجامی راپرسییەکەدا ئاشکرا کراوە، تەنها 24%ـی فەڕەنسییەکان پێیان وایە ئیمانوێل ماکرۆن نزیکە لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان، لە کاتێکدا 28% ی پێیانوایە سەرۆک وەزیران لەوان نزیکترە، هەروەها 37% ی بەشداربووان پێیان وایە ماکرۆن توانای چاکسازی لە وڵاتەکەدا هەیە، لە کاتێکدا ئەنجامەکانی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە چاکسازی لە وڵاتەکەدا 33%. بووە.

زیاتر یەک لەسەر سێی ئەوانەی بەشداری راپرسییەکەیان کردوە، دەڵێن: پارتی کۆبوونەوەی نیشتیمانی، نوێنەرایەتی باشترین ڕۆڵ دەکات، لە دژی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و پارتەکەی.

راپرسییەکە لە نێوان 31ـی ئاب بۆ 1ـی ئەیلوول لە نێوان کۆمەڵێک کەسدا ئەنجامدراوە کە نوێنەرایەتی دانیشتوانی فەڕەنسا دەکەن کە تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە.

لە بازنەکانی فەڕەنسادا باس لە پێشبڕکێیەکی رانەگەیەندراو دەکرێت بۆ وەرگرتنی دەسەڵات لە ئیمانوێل ماکرۆن لە نێوان یاریدەدەرەکانی ئێستا و پێشوویدا.