گۆتێرێس: خه‌ریكه داڕووخانی ژینگه ده‌ستپێده‌كات
K24 – هەولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له داڕووخانی ژینگه‌ی زه‌وی ده‌دات و داوا ده‌كات رێككاری به‌په‌له بگیرێنه‌به‌ر. گوتیشی: "خه‌ریكه داڕووخانی ژینگه ده‌ستپێده‌كات".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی له داڕووخانی ژینگه‌ی زه‌ویی دا و دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ساره‌كه‌مان وه‌رزێكی كوڵانی به‌خۆیه‌وه بینی هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رمترینی سه‌ر ئاستی مێژوو بوو، خه‌ریكه داڕووخانی ژینگه ده‌ستپێده‌كات".
گۆتێرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌مێژه زانایان هۆشدارییان داوە لەوەی ئالوودەبوونمان بە سووتەمەنی بەردینی چی به‌دوادا دێت. بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێویستمان بە هەنگاوی خێراتر هەیە.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئێستا دەبێت سەرکردەکان بەخێرایی هەنگاو بنێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی کەشوهەوا و گوتیشی: هێشتا ده‌رفه‌تمان ماوه خۆمان لە خراپترین پشێوی کەشوهەوا بەدوور بگرین، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری کەشوهەوا بدۆزینەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌نده کاتیشمان نییە كه چیتر ده‌سته‌وه‌ستان بین.