قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ كوردستان24: رێككه‌وتن له‌باره‌ی ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ولێر و ناشڤێل واژووده‌كه‌ین
K24 - ناشڤێل:
شاندێكی باڵای پارێزگای هه‌ولێر له ئه‌مه‌ریكان، له‌گه‌ڵ ناشڤێل بڕیاره رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ده‌سته‌خوشكبوون واژوو بكه‌ن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، كه ئه‌ندامی شاند‌ی پارێزگای هه‌ولێره، به عیسا حه‌سه‌نی په‌یامنێری كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌مان بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و ناشڤێله، ئه‌و بابه‌ته ماوه‌ی سێ ساڵه له‌ئارادایه و كاری زۆری بۆ كراوه.
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پار ساڵ سه‌ردانی شاری ناشڤێلمان كرد و به‌هه‌مان شێوه شاندێكی ئه‌وانیش سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد، دوای ئه‌وه‌ی شاری هه‌ولێریان له نزیكه‌وه بینی و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناشڤێل كۆبوونه‌وه، به كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا ببنه ده‌سته‌خوشكی هه‌ولێر.
گوتیشی: شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌بێته ده‌یه‌مین شار له‌گه‌ڵ ناشڤێل ده‌بێته ده‌سته خوشك، له‌باكووری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌ر هه‌ولێر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو، رێكه‌وتنه‌كه له رووی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خوێندن و چه‌ندین پرسی دیكه سوودی بۆ هه‌ولێر ده‌بێت.
پێشتریش جیم شۆڵمان جێگری سەرۆکی شارەوانی ناشڤیڵ لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگه‌یاندبوو، بە دەستەخۆشکبوونی هەولێر و ناشڤیڵ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا دوو ئەوەندەی دیکە پتەوتر دەکات.
هه‌روه‌ها جۆن كووپه‌ر سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤێڵ پێشتر رایگه‌یاندبوو، کورد هاوبەشێکی متمانەپێکراوی ئەمەریکایە و باشترین پەیوەندیمان لەگەڵیاندا هەیە. هەروەها ده‌شڵێت: هەموو ناشڤێل پشتیوانی لە کورد دەکات لە دڵەوە پێمانخۆشە ئەو پەیوەندییە فراوانتر بکەین.