سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: سوودانی سەردانی کەرکووک دەکات
K24 - هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، به‌م نزیكانه محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركووك ده‌كات.
جه‌بار عه‌وده، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندووه، به‌م نزیكانه سوودانی سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات و بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی شاره‌كه‌ش نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌وده ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سوودانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان و لایه‌نی حكومی كه‌ركووك له‌سه‌ر هێڵ بووه له‌پێناو راگرترنی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژانی رابردوو. بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی شاره‌كه بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كۆببێته‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كه‌ركووك بدات و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی میساقی نیشتمانی بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
رۆژی (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک خۆپیشاندانێکی ئاشتییانەیان ئەنجامدا و داوای كردنه‌وه‌ی رێگەی کەرکووک-هەولێریان كرد، بەڵام لەلایەن هێزە عێراقییەکان بە تەقە وەڵامدرانەوە و چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر) شەهید کران و 15 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیاتر لە 40 گەنجی کورد بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان ده‌ستگیركران.