مانچێسته‌ر خراپترینه و بارسێلۆناش دوو هێنده‌ی ریال مه‌درید خراپه
ده‌زگای توێژینەوەیەکی تۆپی پێ CIES هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كردووه كه تێیدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـه‌وه تا ئه‌م كاته، هیچ یانه‌یه‌ك هێنده‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌خراپی مامه‌ڵه‌ی له كڕین و فرۆشتنی یاریزانان نه‌كردووه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بارسێلۆنا دوو هێنده‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان زیانی پێكه‌وتووه.
ـ مانچێسته‌ر یونایند له 10 ساڵی رابردوو یه‌ك ملیار و 959 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كردووه، بایی 563 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشتووه، بەمەش کورتهێنانی نزیکەی یەک ملیار و 396 ملیۆن یۆرۆیه.
ـ یانه‌ی چێڵسی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، كورتهێنانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار یۆرۆ، له دوای ئه‌ویش پاریس سانجێرمان هه‌مان كورتهێنانی چێڵسی تۆمار كردووه.
ئارسێناڵیش له 10 ساڵی رابردوو 872 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنانی هه‌بووه، له ریزبه‌ندی پێنجه‌م یانه‌ی مانچێستەر سیتی دێت كه له كۆی خه‌رجی و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی یاریزانه‌كان ده‌ستیكه‌وتووه 856 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنانی هه‌بووه.
له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی ئیسپانیا، بارسێلۆنا 663 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنانی هه‌بووه و حه‌وته‌م خراپترین یانه‌ی ئه‌ورویایه له‌ڕووی كورتهێنان، به‌ڵام ریال مه‌درید له پله‌ی نۆزده‌یه‌م دێت، بایی 279 ملیار دۆلار یاریزانی كڕیوه، له به‌رامبه‌ردا بایی 954 ملیۆن یۆرۆ.
چێڵسی خراپترین كورتهێنانی لە ساڵی 2023دا تۆمار كردووه، کورتهێنانی 557 ملیۆن دۆلاره.
له نێو پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا، پرێمه‌رلیگ خراپترین ریكۆردی له‌ڕووی خراپی خه‌رجی تۆمار كردووه و زۆرترین كورتهێنانی هه‌بووه.
ته‌نانه‌ت یانه‌كانی پله‌یه‌كی ئینگلیزی (چامپیۆنسشیپ) بایی 21 ملیار و 480 ملیۆن یۆرۆ یاریزانیان گواستووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نیا 10 ملیار و 370 ملیۆن یۆرۆیان له فرۆشتنی یاریزانان ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش 11 ملیار یۆرۆ كورتهێنانیان هه‌بووه.
ـ خولی تۆپی پێی چین له دوای خولی ئینگلیزی پله‌ی دووه‌می گرتووه كه تێیدا له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو بایی 1 ملیار یۆرۆ كورتهێنانیان هه‌بووه.
ـ خولی سعوودیه له پله‌ی سێیه‌می خوله‌كانی جێهان دێت به 1 ملیار و 32 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنان.
به‌ڵام له خولی ئیتاڵیا 1 ملیار كورتهێنانی تۆمار كردووه، له ئه‌ڵمانیاش 540 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنان هه‌بووه.