سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: نەناردنی شایستە داراییەکانمان لەلایەن بەغداوە زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنەکانیشە.
رۆژی پێنجشەممە (7ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، متمانە کەم دەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنەکانیشە.
نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدرالدا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتیانمان دەگەیەنێت، متمانە کەم دەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکانیشە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 7, 2023