ئهردۆغان: ناتوانرێت بەبیانووی ئازادی رادەربڕین بەرگریی لە هێرشكردنه سەر قورئانی پیرۆز بکرێت

K24 – هەولێر:
سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی رێکخراوی موسڵمانانی ئەمهریکا کرد، بە هەموو لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی کۆنگرێسی ئەمهریکا رابگەیەنن، کە ناتوانرێت بەبیانووی ئازادی رادەربڕین، بەرگریی لە هێرشكردنه سەر قورئانی پیرۆز بکرێت، ئەمانە ئارامی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتیی دەکەنە ئامانج.
ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازیی لە سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی رێکخراوی موسڵمانانی ئەمهریکا، ئوسامە جەمال و شاندی یاوەری کرد.
سەرۆكکۆماری تورکیا رایگەیاند، قبوڵی ناکەن لە ئەوروپا رێگە بدرێت لە ژێر پەردەی ''ئازادی رادەربڕین'' هێرش بکرێتە سەر قورئانی پیرۆز و گوتی: ''ئەمە تاوانێکی روونی رق و کینە و بەربەرییە. ئەو هێرشانەی لە سوید، هۆڵەندا و دانیمارک دووبارەبوونەوە، نیشانی دەدەن کە دیموکراسیی و مافەکانی مرۆڤ لەم جوگرافیایەدا جێگیرنەبووە. چاوداخستنیان بەرامبەر ئەم هێرشانەی دەکرێتە سەر ئیسلام و موسڵمانان، جارێکی دیکە دەیبینین کە لە هەموو رووداوێکدا چەندە زیانیان به بەها مرۆییەکانیان گهیاندووه".
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئهو رهفتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئهو رووداوه، له ههریهك له دانیمارك و هۆڵهندا و چهند وڵاتێكی دیكهی ئهوروپا، قورئانی پیرۆز سوتێندرا، ئهمهش بووهته هۆی توڕهكردنی جیهانی ئیسلامی.