ئه‌مریكا ئه‌نجامی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا له سوریا بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیواداره له سه‌ره‌تای مانگی ئاب ورده‌كاری هاوكاری سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ روسیا سه‌باره‌ت به سوریا بڵاو بكرێته‌وه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێت هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی ئاشتی له كۆتایی مانگی ئاینده ده‌دات.
جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند واشنتۆن و مۆسكۆ، كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه پشتیوانی له لایه‌نه دژ به یه‌كه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا زۆر نزیكبوونه بۆ پێكه‌وه كاركردن.
هه‌ردو گه‌وره هێز هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ده‌كه‌ن بۆ هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر به‌ره‌ی نوسره و پێشیگرتن به هێرشی هه‌وایی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی میانره‌و.
هه‌وڵه‌كانی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا و هه‌روه‌ها هێنانی حكوومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌ر مێزی دانوستان پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت، گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له پاریزگای حه‌له‌ب ئابلۆقه‌ی داوه.
هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ره‌وشی 250 هه‌زار كه‌س كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب ده‌ژین.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كردووه هێرشه هه‌واییه‌كان له حه‌له‌ب بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر رابوه‌ستێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆراك و یارمه‌تی بگه‌یننه خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
حكومه‌تی سوریا رۆژی سێشه‌ممه په‌یامێك بۆ دانیشتوان و چه‌كدارانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا باس له بوونی رێره‌وێكی ئه‌من بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه كه بیانه‌وێت ناوچه‌كه به‌جێ بێڵن.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند 25 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له ناوچه‌ی مه‌شهه‌دی ژیر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن به هۆی بۆمبی به‌رمیلی كوژراون كه سێ ژن و هه‌شت منداڵ له‌نێویاندایه.
له لایه‌كی تره‌وه ستیفان دی میستو‌را نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سوریا رایگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ن خولێكی نوێی دانوستان له نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له كۆتایی مانگ ئاب ده‌ستپێبكرێت.