تیپی هونەری میللی کەرکووک بە تابلۆکانی شوانە و پێکەوەژیان دەچێتە هیندستان

K24 – هەولێر:
دوای بەشداربوون لە فێسیڤاڵێکی کولتووری وڵاتی رۆمانیا و بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی مێژوویی لە پێشکەشکردنی تابلۆکانی پێکەوەژیان و گەرمیان و شوانە، وەک یەکەم تیپی هونەری میللی لە کەرکووکە بڕوانامەی رێزلێنانیان پێبەخشرا.
هەڵۆ جەباری، سەرۆکی تیپی هونەری میللی کەرکووک بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکات، ئێستا تیپەکەیان سەرقاڵی ئامادەکارییه بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی هیندستان بە ناونیشانی "تاج فۆلکۆر"، کە بڕیارە لە 21 تشرینی یەکەم بە بەشداری زیاتر لە 70 وڵاتی عەرەبی و بیانی بەڕێوەبچێت، "ئێمەش وەک تاکە وڵاتی بێ ئاڵا لەم فێستیڤاڵەدا بە تابلۆ کوردییەکانمان بەشداربین و هونەری شایی 25 کوڕ و کچی کەرکووک نیشانی هیندییەکان بدەین".
.jpeg)
.jpeg)
