ئومێد خۆشناو: رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتنی به‌ده‌سته‌خوشكبوونی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیڵ واژۆ ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
شاندی پارێزگای هه‌ولێر له شاری ناشڤیڵی ئه‌مه‌ریكایه و بڕیار وایه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه به‌ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ولێر و ناشڤیڵ واژۆ بكه‌ن، هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، داواكارییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی له شاره‌كه ده‌گه‌یه‌ننه به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌و شاره.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئه‌یلوولی 2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری ناشڤیڵی ئه‌مه‌ریكا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵدا بووه و سه‌ردانی سه‌نته‌ری سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یووبیان كردووه، كه وێڕای پێگه ئایینه‌كه‌ی بووه‌ته شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی ره‌وه‌ندی كوردی له ناشڤیڵ.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سه‌ردانییان بۆ ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌ددین له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردستانی كۆبوونه‌ته‌وه و ستایشی ئینتیمای كوردبوونیانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان كوردی ره‌سه‌نن و داواكارییه‌كانیشیان له سۆنگه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییان بووه.
ئومێد خۆشناو روونیكرده‌وه، ره‌وه‌ندی كوردی داوایان كرد، بانگدانیان له مزگه‌وته‌كه له رێگه‌ی بڵندگۆوه بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكارییه‌كه‌یانیان گه‌یاندووه‌ته ئیداره‌ی شاره‌كه و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ند بوونه و له‌مه‌ودوا بانگدان له‌و شاره له رێگه‌ی بڵندگۆوه ده‌بێت.
هاوكات باسی له‌وه كرد، ره‌وه‌ندی كوردی داوایشیان كرد، قوتابخانه‌ی كوردیان بۆ بكرێته‌وه، كه ئه‌م داواكارییه‌شیان گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاره‌كه. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ره‌وه‌ندی كوردی هه‌ندێك داواكاری دیكه‌یان له ئیداره‌ی شاره‌كه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌دڵنیاییه‌وه داواكارییه‌كانیان ده‌گاته شوێنی خۆی.
هه‌روه‌ها گوتی، ره‌وه‌ندی كوردی له ناشڤیڵ به ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ولێر و ناشڤیڵ كه سبه‌ی شه‌ممه رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولا واژۆ ده‌كه‌ن زۆر دڵخۆشن. گوتیشی، كورد له ئیداره‌ی شاره‌كه رازییه و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ش له ره‌وه‌ندی كوردی رازین.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، رێككه‌وتنه‌كه له چه‌ندین بواردا ده‌بێت له رووی ئابووری، كولتووری، وه‌رزشی و ته‌ندروستی و چه‌ندین بواری دیكه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له‌مه‌ودوا قوتابیانی كورد له هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌و قۆناغه ده‌توانن له‌و شاره بخوێنن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌رفه‌تی باش هاتووه‌ته پێش و له‌پاڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه كولتوورییه‌كانیش له‌نێوان هه‌ولێر و ناشڤێڵ په‌ره‌یان پێ ده‌درێت. گوتیشی، هه‌فته‌ی داهاتوو ره‌وه‌ندی كوردی له ناشڤیڵ ناوه‌ندێك ده‌كاته‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كورد و گه‌یاندنی په‌یام و داواكارییه‌كان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی شاره‌كه.
رۆژی 5ـی 9ـی 2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری شاندێک گەیشتە شاری ناشڤیڵی ئەمەریکا. بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، مەبەست لە سەردانەکەى شاندى پارێزگاى هەولێر بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان و واژۆکردنی رێککەوتنى دەستەخوشکى نێوان هەولێر و ناشڤیل و ئەنجامدانى چەندین دیدار و چاوپێكەوتنە لەگەڵ كەسایەتی و گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە.