ژاپۆن.. بەهۆی باران بارینەوە نزیکەی 100 رووداوی رۆچوونی زەوی روویداوە

ژاپۆن
ژاپۆن

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتدارانی تۆکیۆ رایانگەیاند، تۆکیۆ زۆرترین بارانبارینی لە ماوەی 50 ساڵەی رابردوودا بەخۆیەوە بینیووە، نزیکەی 100 رووداوی رووداوی رۆچوونی زەوی بەدوای خۆیدا هێنا.

بارانبارین بە بڕی 392 ملم لە شاری مۆبارا لە پارێزگای شیپا باریوە، کە بەرزترین ئاستە، دەزگای کەشناسی ژاپۆن تۆماری کردووە، کە لە ساڵی 1976ەوە، دەستی بە کۆپکردنەوەی زانیارییەکان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە باشووری چین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە زۆرێک لە ناوچەکانی ژێر ئاوکەوتن، هەروەها زریانی هایکوی لەتایوان دارەکانی لە رەگەوە هەڵدەکێشا.

بەگوێرەی گوتەی زاناکان: گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی بارانبارینی بەخوڕ لەسەر ئاستی جیهان زیاد دەکات، چونکە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاو.

گوتەبێژی شاری مۆبارا، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "ئاوی بارانەکە گەیشتووەتە ئاستی کەمەر"، ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەوی هەینی تا شەممە تاڕادەیەکی زۆر بارانە کەمبوەتەوە. هەروەها تاوەکو ئێستاش دەسەڵاتداران هەڵسەنگاندنیان بۆ قەبارەی زیانەکان ئەنجام نەداوە.

بەرپرسێکی ناوچەی شیبا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، رۆژی شەممەی رابردوو حکومەت دوو هەلیکۆپتەری ناردووە بۆ پشکنینی ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

کەناڵی تەلەفزیۆنی گشتی NHK بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زیاتر لە 100 رووداوی رۆچوونی زەوی لەو ناوچەیەدا روویداوە.

زریانی یونیۆنگ رۆژی هەینی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەرەکانی پەکخست و هەزاران ماڵی لە پارێزگاکانی شیپا، ئیباراکی و فۆکۆشیما بێ کارەبای کردووە.