هالاند: من یاریزانێكی كامڵ نیم ده‌مه‌وێت بگه‌مه ئاستی مێسی
ئێرلینگ هالاند هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دانی به‌وه دانا كه ئه‌و هێشتا یاریزانێكی كامڵ و ته‌واو نییه، ده‌شڵێت: ئامانجی من ئه‌وه‌یه وه‌كو لیۆنێل مێسی فێری مراوه‌غه و بڕین بم.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له نێوان لیۆنێل مێسی و ئێرلینگ هالاند له مانگی داهاتوو له مه‌راسیمێكدا ئاشكرا ده‌كرێت.
ئێرلینگ هالاند له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری "فرانس فووتبۆڵ" له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر رایگه‌یاند ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌یه. ده‌شڵێت: به‌ڵام من هێشتا گه‌نجم و ده‌توانم ئاستی خۆم زۆر باشتر پێشبخه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م ئاستم بگاته لیۆنێل مێسی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی بڕینی یاریزانانه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م وه‌كو مێسی بم.
له‌باره‌ی به‌راوردكردنی هالاند به ئێمباپێ، هێرشبه‌ره نه‌رویجییه‌كه ده‌ڵێت: ده‌بێت هه‌ردووكمان باش له‌وه تێبگه‌ین، مێسی و كریستیانۆ كاری شێتانه‌یان كردووه، سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی گه‌وره‌یان، به‌ڵام من به‌ختم هه‌یه كه توانیومه سه‌یری ئاستی سه‌رسوڕهێنه‌ری مێسی و كریستیانۆ بكه‌م.
هالاند له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌و ئیلهامی یاریكردنی له مێسی یان كریستیانۆ وه‌رگرتبێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من شێوازی خۆم هه‌یه و ته‌نیا سه‌رنج و بیرم له‌سه‌ر خۆم بووه، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌موو رۆژێك باشتر بم و به‌رده‌وام چێژ وه‌رده‌گرم له‌وه‌ی ده‌یكه‌م.
ئێرلینگ هالاند له هاوینی 2022 له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر سیتی، لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانه ئینگلیزییه‌كه، 52 گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كرد و بووه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگ.
هالاند لەم وەرزەدا دوای 4 گەڕی سه‌ره‌تای پرێمه‌رلیگ 6 گۆڵی كردووه، هاتریكێكی تۆمار كردووه.