محەمەد حاجی مەحموود: نیەتێكی باش ھەیە بۆ چارەسەری كێشەكان

kurdistan24.net

K24 – ھەڵەبجە

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كۆبوونەوەكانی فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەری كێشەناوخۆییەكان محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "نیەتی باش ھەیە بۆ چارەسەری كێشەكان و ئومێد دەكەین ھەنگاوی باشتربنرێت و كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن".

محەمەد حاجی مەحموود گوتیشی: "خاڵەكانی دەستپێشخەریەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان  بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لەگەڵ كاك نەوشیروان باسكراون و راوبۆچوونی خۆی لەسەر گوتووە، ئومێد و نیەتەكان بۆ چارەسەرن".

سەبارەت بە كاراكردنی پەرلەمانی كوردستان گوتی: "مەسەلەی كاراكردنەوەی پەرلەمان ھەندە ئاڵۆزنییە چارەسەر نەكرێت".

لە درێژەی كۆبونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان لەبارەی دەستپێشخەریەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەناوخۆییەكانی باشووری كوردستان، ئەمڕۆ فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە گوندی گوڵەخانەی سەر بە شارەزور لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.