ژماره‌ی فڕۆكه و تانك و سه‌ربازه به‌شداربووه‌كانی كوده‌تاكه ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیا ڕایگه‌یاند" كوده‌تاچییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌یان "35 " فڕۆكه‌ی جه‌نگی و " 37 " هێلیكۆپته‌ر و " 74 " تانك و " 3 " كه‌شتی جه‌نگیان به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها "8651 " سه‌رباز له كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه، كه رێژه‌یان ده‌گاته " 1.5% " ی ڕێژه‌ی سه‌ربازه‌كانی سوپای توركیا و ژماره‌یه‌كی كه‌م بوون له‌ناو سوپای توركیادا.
ئه‌م زانیارییانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیا پاش ئه‌وه دێت، كه شه‌وی 15/7/2016 به‌شێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و سه‌ربازانی سوپای توركیا، هه‌وڵیاندا له ڕێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا بگرنه ده‌ست، به‌ڵام كوده‌تاكه شكستیهێنا و دواتر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكارییان كردوون و به‌شداری كوده‌تا شكستخواردووه‌كه بوون، ده‌ستگیر كران.