مەسرور بارزانی لە سنووری شێخان زەوی بۆ دروستكردنی بنكەیەكی تەندروستی تەرخان دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولیر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی بۆ دروستكردنی بنكەیەكی تەندروستی لە سنووری قەزای شێخان تەرخان دەكات.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە تەرخانكردنی پارچەیەك زەویی شارەوانی بۆ دروستكردنی بنكەیەکی تەندروستی لە گوندی كیس قلعە لە سنووری قەزای شێخان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پێویستیی دانیشتوانی سنوورەكە، رووبەڕی 2،200 مەتر زەوی بۆ دروستكردنی بنكەیەکی تەندروستی لە گوندی كیس قلعە و دەوروبەری لە سنووری قەزای شێخان تەرخان دەكرێت.