گرافیک.. کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

کەرتی تەندروستی یەکێکە لەو کەرتانەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی پێدراوە.

خەرجی مانگانەی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار 290 دینارە.

لە هەرێمی کوردستان 135 نەخۆشخانە هەن، 83 نەخۆشخانە حکومیی و 52 نەخۆشخانەی تایبەت، خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکەن، هەروەها هەزار و 47 بنکەی تەندروستی هەن، 16%یان لە شارەکان و %32 لە شارۆچکەکان، %11  شارەدێکان و %41یان لە گوندەکانن.

بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی میدیا و زانیاری 7 هەزار و 871 پزیشک و 22 هەزار و 147 پەرستار لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کار دەکەن.

نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان توانای لە خۆگرتنی 11 هەزار و 147 نەخۆشیان هەیە.