رۆمانۆوسكی: پاراستنی ئاسایشی هاوبه‌شه‌كانمان، پاراستنی ئاسایشی جیهانه‌

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق
ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

K24 - هەولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و (سه‌روه‌ری خاك و سنووره‌كه‌ی)، رێز له‌ هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كانمان ده‌گرین. گوتیشی: "پاراستنی ئاسایشی هاوبه‌شه‌كانمان، پاراستنی ئاسایشی جیهانه‌".

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی چاودێری كۆنترۆڵی ئاسمانی، كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، یه‌كه‌ی چاودێری كۆنترۆڵی ئاسمانی، به‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بونیاتنراوه‌، به‌شێكی گرنگی تواناكانی عێراقه‌ بۆ رێگریكردن له‌ بازرگانی نایاسایی.

رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ پێناو سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری خاك و سنووره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ریكا رێز له‌ هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كانی ده‌گرێت".

هه‌روه‌ها رۆمانۆوسكی روونیكرده‌وه‌، "پاراستنی ئاسایشی هاوبه‌شه‌كانمان، پاراستنی ئاسایشی جیهانه‌".

دووپاتیشیكرده‌وه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و رێگریكردن له‌ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و داموده‌زگا تاوانكارییه‌كان، خاڵێكی گرنگ و هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانییه‌تی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عێراق له‌ رێگه‌ی پێكهێنانی ئه‌م یه‌كه‌یه‌، په‌یامێك ئاراسته‌ی وڵاتان ده‌كات، كه‌ رێككاره‌ گومرگییه‌كان به‌هێز ده‌كات، چاودێری كه‌ره‌سته‌ی هاتوو بۆ ناو عێراق به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌كات.