غه‌یس ته‌میمی: عێراقییه‌كان خوازیاری ئه‌زموونكردنی نموونه‌ی هه‌رێمی كوردستانن
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی هاووڵاتیبوون ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له‌وه‌ته‌ی 2003ـوه نازانێت ئاراسته‌ی سیاسی چییه و نازانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فیدڕاڵییه‌ت بكات، له كاتێكدا ته‌نیا كورد له عێراق ده‌زانێت فیدڕاڵی چییه و مامه‌ڵه‌ی بكات. ده‌شڵێت،عێراقییه‌كان خوازیاری ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی هه‌رێمی كوردستانن له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقدا.
غه‌یس ته‌میمی، سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی هاووڵاتیبوون تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له سیاسه‌ت و رێڕه‌وی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ـوه تا به ئێستا ده‌گات هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه هێزه شیعییه‌كان نه‌یانتوانیوه پێناسه‌ی شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن، كه ئه‌مه بۆ هێزه سوننییه‌كانیش راسته.
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی هاووڵاتیبوون ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كورد تاكه لایه‌نه كه خاوه‌نی دیدگایه‌كی روونه بۆ عێراقی نوێ كه سیسته‌مه‌كه‌ی به پێی ده‌ستوور، فیدڕاڵی و دیموكراتی و مه‌ده‌نییه و زامنی مافه‌كان به‌تایبه‌تی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئیداره‌دانی سیاسی و سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات.
غه‌یس ته‌میمی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، كورد له‌وه‌ته‌ی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا به ئێستا ده‌گات په‌یڕه‌وی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه چه‌سپاوه‌ی خۆی ده‌كات و بڕوای پێیه‌تی و خه‌باتی بۆ كردووه. مایه‌ی سه‌رنجه له‌و كاته‌ی كورد تێ ده‌گات چی له عێراق ده‌وێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه له عێراق نایانه‌وێت و ناشزانن كه چی‌یان ده‌وێت؟
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی هاووڵاتیبوون جه‌ختیشیكرده‌وه، شیعه له‌ناو خۆیاندا به‌تایبه‌تی ره‌وتی سه‌در كه چه‌ندین جار خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام داوه، دژی رێڕه‌وی ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانیه‌تی عێراقه، ته‌نانه‌ت هێزه شیعییه‌كان ناڕوونن، به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش روون نییه، كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌سه‌ر سروشتی گه‌شه‌كردنی عێراق ده‌بێت.
غه‌یس ته‌میمی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له ساڵی 2020 داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی ببه‌ستێت و هه‌موو عێراقییه‌كان تێیدا به‌شدار بن، بۆ ئه‌وه‌ی تاووتوێی ده‌ستووری عێراق و سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق بكرێت، چونكه پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و نه‌بوونی یاسای نه‌وت و غاز، هه‌ر یه‌كێكیان بۆمبێكه و هه‌ڕه‌شه له ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، له كاتێكدا عێراقییه‌كان نایانه‌وێت له ململانێی به‌رده‌وامدا بن، به‌ڵكو خواستیانه به ئاشتی و سه‌قامگیری بژین، به‌ڵام ئه‌و خواسته به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستای چوارچێوه‌ی شیعه ده‌یكات، به‌دینایه‌ت.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی وا نیشان ده‌دات ده‌یه‌وێت رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام قه‌یس خه‌زعه‌لی، كه گرنگترین هاوبه‌شی سوودانییه، هانی سوودانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی كوردی و ره‌یان كلدانی بكات، كه هه‌مووان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئێرانیدان.
غه‌یس ته‌میمی گوتی، هاوڵاتییانی عه‌ره‌ب و عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و خوازیارن ئه‌و ئه‌زموونه له به‌سره و نه‌جه‌ف و سه‌ڵاحه‌ددین و شوێنه‌كانی دیكه‌ش كۆپی بكرێت، به‌تایبه‌ت كه عێراقییه‌كان پێویستیان به سیسته‌مێكی ئه‌منی و سه‌قامگیری وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. روونیشیكرده‌وه ئه‌و كێشه‌یه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه، كێشه‌یه‌كی سیاسییه و له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كانی عێراق دایه، كه ته‌نیا 5%ـی عێراقییه‌كان پێكده‌هێنن. به پێویستیشی زانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بخرێته به‌رده‌م پرسیاری جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكات و پرسی ده‌ستوور بورووژێنێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان.
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی هاووڵاتیبوون به باشی زانی، سه‌رۆك بارزانی واده‌یه‌ك وه‌ك مۆڵه‌ت بداته حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، ئه‌گه‌رنا دوای ئه‌و واده‌یه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا بكشێته‌وه، كه ئه‌مه ره‌نگه كشانه‌وه‌ی سوننه‌كان و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌یشی به‌دوا بێت.