بایدن: چین یاساکانی یارییەکان دەگۆڕێت

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پشتڕاستیکردەوە، کە لە پەراوێزی لوتکەی گروپی G20، کە لەم هەفتەیەدا لەلایەن هیندستانەوە میوانداری کرا، لەگەڵ لی کیانگ، سەرۆکوەزیرانی چین کۆبووەتەوە، بەڵام شی جینپینگ هاوتاکەی ئامادەنەبووە.

بایدن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هانۆی گوتی: "من بەرپرسی دووەمم ناسی" لە پێکهاتەی حوکمڕانی چین، ئاماژەی بەوەشکرد: "باسمان لە سەقامگیری کرد"،هەروەها کۆبوونەوەکە بە هیچ شێوەیەک رووبەڕووبوونەوە نەبووە.

سەردانەکەی بایدن بۆ ڤێتنام ئامانجی دامەزراندنی بوونی ئەمەریکایە لەم ناوچەیەی ئاسیا، چونکە کاریگەرییەکانی چین کە لە پەرەسەندندایە.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، "چین هەندێک لە یاساکانی یارییەکە دەگۆڕێت"، جەختی لەوە کردەوە، کە نایەوێت سیاسەتی لەخۆگرتنی پەکین پەیڕەو بکات، لەگەڵ جیاوازییەکانی نێوان هەردوو زلهێزەکە لەسەر کێشە سیاسی و ئابوورییەکان.

سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوەشکرد، کە ئابووری چین بەهۆی سستبوونی گەشەی جیهانییەوە زیانی پێ دەگات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم سستبوونە نابێتە هۆی ئەوەی پەکین هەنگاو بنێت بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستای تایوان، دەشڵێت: پێموانییە ئەم دۆخە پاڵ بە چینەوە بنێت بۆ داگیرکردنی تایوان.