وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: کۆی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە

K24 – هەولێر

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە.

 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: "بەپێی یاسای بودجە کۆی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و پێویستە خەرجییەکانی بدات".

حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی بەپێی یاسای بودجە بەرامبەر بە حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بە تێکرای رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵ کراوە، خەرجی دەرهێنانی ئەو نەوتەشی وەریگرتووە نەیداوە.