فازڵ میرانی: چاوەڕێی برادەرانی یەکێتین

K24 - هەولێر

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی لایەنەکانن و بۆ کۆبوونەوە چاوەڕێی یەکێتین.

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "بۆ هاوڕیزی پارتی ئەوەی پێی بکرێت دەیکات و بۆ کۆبوونەوە چاوەڕێی برادەرانی یەکێتی دەکەین، ئەوانیش کۆنگرەیان هاتووەتە پێش".

لەبارەی پەیامی پارتی بۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، فازڵ میرانی، گوتی: "فوئاد حوسێن بە نوێنەرایەتی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە و هەر کاتێک گەڕایەوە زانیاری زیاتر لەبارەی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو".