سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە سعوودیە دەکات

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی عێراق لە سعوودیە، بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

رۆژی دووشەممە (11ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەفییە ئەلسوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە عەرەبستانی سعوودی کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.