تەنیا 8 فڕۆكەخانە لە ئێران چالاكن

وەزیری رێگەوبانی ئێران عەباس ئاخوندی رايگه‌ياند، لەگەڵ ئەوەی سەرمایەگوزارییەكی زۆر كراوە، بەڵام لە كۆی 60 فڕۆكەخانە لە ئێران تەنیا ھەشت فڕۆكەخانە چالاكن.

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری رێگەوبانی ئێران عەباس ئاخوندی رايگه‌ياند، لەگەڵ ئەوەی سەرمایەگوزارییەكی زۆر كراوە، بەڵام لە كۆی 60 فڕۆكەخانە لە ئێران تەنیا ھەشت فڕۆكەخانە چالاكن.

ئاخوندی بە ھەواڵدەری ئیرنای راگەیاندووە، ئێستا ئێران تەنیا 12 فڕۆكەی ھەیە لە كە تەمەنیانیان 16 ساڵە.

بە وتەی ئاخوندی یەكەی ئاسمانی ئێران 70 ساڵ لەمەوبەر پێنجەم بووە لە جیھاندا، بەڵام ئێستا یەكەی ئاسمانی ئێران بەتەواوی پەكی كەوتووە و تەمەنی فڕۆكەكانمان گەیشتوونەتە 23 ساڵ، لەكاتێكدا كە ھەر فڕۆكەیەك لە تەمەنی 24 ساڵی چیتر كەڵكی گەشتی ئاسمانی لێوەرناگیرێت.

دوای رێكکەوتنی ناووكی، ئێران گرێبەستی لەگەڵ ھەردوو كۆمپانیای ئێرباس و بۆینگ واژوو كرد، بەڵام بەھۆی گەمارۆكان ئەوانیش تا رادەیەك سەركەوتوو نەبوو.