به ڤیدیۆ... ده‌ركه‌وت بابەتی هۆتێله‌كه‌ی كریستیانۆ راست نه‌بوو
ئیدارەی هۆتێل "پێستانا CR7" لە شاری مەراکشی مەغریبی کە خاوەنەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالییە، دەنگۆی میوانداریکردنی قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەره‌كه‌ی مەغریبی ڕەتکردەوە.
ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانیا، دوێنێ له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو هۆتێله‌كه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شاری مەراکش، دەرگاکانی بەڕووی قوربانیانی زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی مەغریبدا کردەوە و به‌بێبه‌رامبه‌ر پێشوازی له زیانلێكه‌وتووان ده‌كات.
ڕۆژنامەی "لیبراسیۆن"ـی فەرەنسی لێدوانێكی به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێله‌كه‌ی كریستیانۆی له مه‌راكیش وه‌رگرتووه کە تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه کە بە هیچ شێوەیەک رێگه‌نه‌دراوه ئەو هۆتێلە بكرێته سەنتەری پێشوازی بۆ ئەو ئاواره و زیانلێكه‌وتووانه‌ی به‌هۆی زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب ماڵ و حاڵیان نه‌ماوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلی "پێستانا CR7" له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئەمه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه زانیاری هەڵەیە، هەموو سه‌ردانیكه‌ر و کڕیارەکانمان لە ئێستادا بە شێوەیەکی دروست شوێنیان له هۆتێله‌كه‌مان گرتووه وه‌كو سروشتی جاران."
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلی "پێستانا CR7" ده‌شڵێت: تا ئێستا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ ڕاگەیاندنێکی لەمبارەیەوە نه‌داوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كریستیانۆ هاوخه‌می گه‌لی مه‌غریبه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دوای زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب زیاتر له 200 هه‌زار و 400 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینه‌كه‌یان سه‌خته.
دوای ئه‌و رووداوه كاره‌ساتباره، كریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال له هه‌ژماری خۆی له "ئینستاگرام"، وێنەیەکی ئاڵای مەغریبی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی هەموو ئەوانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا، خۆشەویستی و نزای خۆم بۆ هەمووان دەنێرم."