کەرکووک.. لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە 142 پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوە

K24 – کەرکووک

لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری2017ـەوە، جگە لە داگیرکردنی خاکی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، تەنیا لە پارێزگای کەرکووک 143 پۆستی ئیداری و ئەمنی لە کورد وەرگیراونەتەوە.

کورد چاوی لە گۆڕانکارییە و لە هەوڵی وەرگرتنەوەی مافە زەوتکراوەکانێتی، بۆ ئەمەش چاوەڕوانی هاتنی لێژنەکەی بەغدان کە لە دواکۆبوونەوەی سەرکردەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و نوێنەرانی کورد بڕیاری لەسەردرا.

ئەوکێشانەی کە لە کەرکووک دروستدەکرێن هاووڵاتیانی کورد دەڵێن، پلانیان بۆ داڕێژراوە بۆ دادەنرێت، بۆیە داوا دەکرێت گۆڕانکاری لە پۆستە ئیداری و ئەمنییەکانی کەرکووک بکرێت.

لە دوای رووداوەکانی 2ی ئەیلوولی 2023 لە کەرکووک کە تەقە لە خۆپیشاندەرانی کورد کرا، چوار کەس شەهید کران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بڕیارە لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و لێژنەیەکیش بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی کەرکووک بکەن، جگە لەوەی لە ئاڵۆزییەکان و هۆکارەکانی دەکۆڵنەوە، بڕیار لە گۆڕانکاری چەند پۆستێکی ئیداری و ئەمنیش دەدەن.

نەجوا حەمید کاکەیی پەرلەمانتاری عێراق، بە کوردستان24ی گوت: "بڕیاری گۆڕانکاری لە هەموو پۆستەکانی کەرکووک دەدرێت، دەبێ هاوسەنگی هەبێت لەنێوان پێکهاتەکان".

کۆی ئەو پۆستانەی لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە لە کەرکووک لە کورد وەرگیراونەتەوە 142 پۆستن، گرنگترینیان ئەمانەن:

پارێزگاری کەرکووک

قایمقامی ناوەندی کەرکووک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکووک

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ

سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک

قایمقامی داقووق

قایمقامی دووبز