ئه‌و قسه‌یه راسته، ئایا پۆرتوگال به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتره؟
هەڵبژاردەی پۆرتوگال شه‌وی رابردوو گەورەترین سەرکەوتنی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی بە ئەنجامی 9-0 لە لۆکسمبۆرگی بردەوە و ژمارەی پێوانەیی پێشووی خۆی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024دا شكاند.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال به راهێنه‌رایه‌تی رۆبێرتۆ مارتینێز سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان برده‌وه، له دوایین یارییش به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵبارانی لۆكسه‌مبۆرگی كرد و شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و بلیتی یۆرۆی 2024ـی به‌ده‌ستهێنا.
لۆکسمبۆرگ، دڵخوازترین هه‌ڵبژارده‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، چونکە لە 11 یاریدا 1 گۆڵی تۆمارکردووە.
لە دوایین یاریی پۆرتوگال، گۆنکالۆ ڕامۆسی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان له شوێنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌شداریی له یارییه‌كه كرد و دوو گۆڵی تۆمار كرد، هه‌مان یاریزان كه له مۆندیالی لە مۆندیالی قەتەر 2022 له یارییه‌ك له شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به سه‌ره‌كی یاریی كرد و هاتریكی كرد.
پۆرتوگال ڕیکۆردی پێشووی خۆی شكاند 8-0 بوو، کە سێ جار ئه‌م ئه‌نجامه‌ی تۆمار كرد بوو، لەنێویاندا دووجار بەرامبەر لیختنشتاین (1994 و 1999) و جارێکیش بەرامبەر کوێت لە 2003.
ئایا پۆرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ باشترە؟
سەرکەوتنە گەورەکەی پۆرتوگال لە نه‌بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پرسیارێکی لەسەر کوالیتی و پەرەپێدانی ئاستی تیپەکە بەجێهێشت، له كاتێكدا پۆرتوگال له‌گه‌ڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتن کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە گۆڵێکی بێوەڵام به زه‌حمه‌ت له سلۆڤاكیای برده‌وه.
سەبارەت بەو بابەتە، ڕۆبێرتۆ مارتینێز دوای یارییەکە ڕایگەیاند: پێویست ناکات مشت‌ومڕ دروست بکرێت، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شێوازێکی تایبەتی یاریکردنی هەیە و ئەزموونی هەیە، ڕۆناڵدۆ و پێپی گرنگن بۆ تیپەکە و ئەزموونێکی زۆریان هەیە.
دانیلۆ پێرێرا، یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگالیش له وەڵامی هەمان پرسیار گوتی: ئەگەر ڕۆناڵدۆ بەرامبەر لۆکسمبۆرگ لەوێ بووایە، بە هەمان ئەنجام سەرکەوتنمان تۆمار ده‌كرد، ئەویش بە گۆڵ و ئەسیست هاوکارمان ده‌بوو.
تا ئێستا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وادەی وازهێنانی لە نێودەوڵەتی دیاری نەکردووە، بەڵام ڕایدەگەیەنێت کە بەنیازە هاوینی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری یۆرۆی 2024 بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به یارییه دۆستانه‌كانیشه‌وه به‌شداریی له 201 یاریی كردووه، 123 گۆڵ و 43 ئاسیستی كردووه.