یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی پۆگبا دوای تۆمه‌تباركران به به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش
دادگای نیشتمانی دژە مادده‌ی وزه‌به‌خش له ئیتاڵیا بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی پۆڵ پۆگبای ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی یوڤێنتۆسی راگرت، دوای ئەوەی لە پشکنینی ماددە قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان شکستی هێنا. له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هانده‌ران گاڵته به پۆگبا ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ش هاته ده‌نگ.
له دوای یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی یوڤێنتۆس له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆدێنزی كه له رۆژی 20ـی مانگی رابردوو ئه‌نجام درا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆگبا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو، به‌شداریی له یارییه‌كه‌ش نه‌كرد، به‌ڵام له‌ناكاو لێژنه‌یه‌ك سه‌ردانی یاریگه‌ی كرد و پشكنینی مادده‌ی وزه‌به‌خشی بۆ پۆڵ پۆگبا كرد، ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو، به‌مه‌ش ده‌ركه‌وتووه، پۆگبا مادده‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی هۆڕمۆنی "تێستۆستیرۆن"ـی به‌كارهێنانه‌وه.
دواتر یانه‌ی یوڤێنتۆس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌كه‌یان له لایه‌ن دادگای نیشتیمانییه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی وزه‌به‌خش ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له چالاكییه وه‌رزشییه‌كان رابگیردرێت تاوه‌كو پشكنینی دووه‌می بۆ ده‌كرێت.
بەگوێرەی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ئەگەر تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان له‌سه‌ر پۆگبا ساغ بێته‌وه، ئه‌و یاریزانه بۆ ماوەی 2 تا 4 ساڵ له یاریكردن و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان سڕ ده‌كرێت.
دوای ئه‌م هه‌واڵه، به‌شێك له هانده‌رانی یوڤێنتۆس به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاری و ته‌نز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پۆگبا، هانده‌رێك نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو له قۆناغی دووه‌م گه‌ڕایه‌وه یوڤێنتۆس، پۆگبا هیچ شتێكی دڵخۆشكه‌ر و ئه‌رێنی بۆ یوڤێنتۆس پێ نه‌بوو، تاكه شتێكی ئه‌رێنی ئه‌و مادده‌ی وزه‌به‌خشه‌یه كه به‌كاری هێناوه و به‌هۆیه‌وه له كۆڵمان ده‌بێته‌وه و نایبینینه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پیمیانتا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆڵ پۆگبا له لێدوانێكدا بۆ کەناڵی فەرەنسی RMC Sport ده‌ڵێت: چاوەڕێی دژە شیکاری زیاتر دەکەین، پێش ئەنجامەکان ناتوانین بۆچوونێکمان هەبێت. ئەوەی كه ئێمه دڵنیاین پۆگبا هەرگیز بەنیازی شکاندنی ڕێساکان نەبووە و چاوه‌ڕوانی پشكنینی دووه‌م ده‌كه‌ین.