چوار هۆکار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی یەکجاری لە به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی به‌سره ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
ئه‌مینداری یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیاران له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، زۆرێك له به‌روبوومه كشتوكاڵییه ده‌گمه‌نه‌كان كه پێشتر له پارێزگاكه‌یان به‌رهه‌مده‌هێنران، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی یه‌كجاره‌كییان له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت فریایان نه‌كه‌وێت، ئه‌و به‌روبوومانه به‌یه‌كجاری له پارێزگاكه‌یان ون ده‌بن.
ئەمڕۆ سێشەممە (12ـی ئەیلوولی 2023)، ته‌وفیق عه‌لی، ئه‌مینداری یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیاران له پارێزگای به‌سره ئاماژەی بەوەدا، به‌هۆی وشكه‌ساڵی، كه‌مئاوی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی رووبه‌رێكی فراوانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كاریگه‌ری جه‌نگه‌كان و لێكه‌وته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون له ده‌گمه‌نترین به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت خورما، گه‌نم، جۆ و خه‌نه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو عێراق خاوه‌ن 50 ملیۆن داری خورما بوو، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌هۆی دۆخی سه‌خت و ئابڵوقه‌ی ئابووری ئه‌و ژماره‌یه بۆ 30 ملیۆن كه‌مبووه‌وه و ئێستاش ژماره‌یان ته‌نیا 16 ملیۆن دار خورمایه.
بەسرە دەکەوێتە باشووری عێراق و هاوسنوورە لەگەڵ کوێت و ئێران، مێژووی دروستبوونی بەسرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 635ـی زایینی، 7 شارۆچکە و 16 شارەدێ کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکە. ژمارەی دانیشتووانی بەسرە 3 ملیۆن و 142 هەزار و 446 کەسە، زۆرینەی دانیشووانەکەی شیعە مەزهەبن.
بەسرە دووەم گەورەترین شاری عێراقە، هەروەها بەسرە لە رووی بەرهەمی نەوتی یەکێکە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی عێراق.