سبه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كات
K24 - ھەولێر:
سبه‌ی ساڵی نوێی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، هاوكات قوتابیانی گوندی كۆری له هه‌ولێر له قوتابخانه‌یه‌كی نوێ كه به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران له گونده‌كه دروست كراوه، ده‌چنه ناو وه‌رزی نوێی خوێندن.
سبه‌ی (چوارشه‌ممه 13ـی ئه‌یلوولی 2023) ساڵی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2023 – 2024 له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به رووی قوتابیان ده‌كرێنه‌وه و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له پێشوازی قوتابیاندا ده‌بن و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی نوێی خوێندن كراوه، هاوكات قوتابیانی گوندی كۆری له‌و قوتابخانه نوێ ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن كه دوای لافاوه‌كه‌ی ساڵی 2021 به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه سه‌ردانی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی لافاوه‌كه‌ی كرد، دروست كراوه.
قوتابخانه نوێیه‌كه‌ی گوندی كۆری كه قوتابخانه‌یه‌كی مۆدرێنه و له‌سه‌ر شێوازێكی تایبه‌ت دروست كراوه، له 18 پۆل و چوار تاقیگه‌ی زانستی و كۆمپیوته‌ر و كتێبخانه و گۆڕه‌پانێكی وه‌رزشی پێكهاتووه.
سۆنیا رزگار، قوتابی له قوتابخانه‌ی گوندی كۆری تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، قوتابخانه كۆنه‌كه‌یان له هه‌ردوو وه‌رزی هاوین و زستاندا ماندووی ده‌كردن، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات شوێنی وه‌رزش و تاقیگه‌ی زانستی و كۆمپیوته‌رییان وه‌ك پێویست شیاو نه‌بوو.
قه‌تابخانه‌كه كه هه‌ردوو ده‌وامی بنه‌ڕه‌تی و دواناوه‌ندی تێدا ده‌كرێت، بووه‌ته هۆی دڵخۆشی قوتابیان و سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكاری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌یان بۆ دروستكردنی ئه‌و قوتابخانه نوێیه.
له كاتی دروستبوونی لافاوه‌كه‌ی كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كرد و دانیشتووانی گوندی كۆری داواكارییه‌كانیان بۆ چه‌ند بوارێك پێشكه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیران كرد، یه‌كێك له‌وانه داواكاری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گوندی كۆری بوو بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی نوێ.
سه‌فین حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گوندی كۆری تایبه‌ت به كوردستان24 ده‌ڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا داواكارییه‌كه‌یانی جێبه‌جێ كردووه و له وه‌رزی ئه‌مساڵی خوێندندا قوتابخانه‌كه‌یان به رووی قوتابیاندا ده‌كرێته‌وه، كه نزیكه‌ی 730 قوتابی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و 300 قوتابیش له دواناوه‌ندییه‌كه‌ی سوودمه‌ند ده‌بن.
رۆژی (دووشه‌ممه 11ـی ئه‌یلوولی 2023) ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کە 11ـی ئەیلوولە، رێککەوتەکی هاوشێوەیە بۆکردنەوەی قوتابخانەیەکی حکومی 18 پۆلی لە پارێزگای سلێمانی، بەتایبەتیش بۆ کەس و کاری شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول، کە بەشێکی زۆری دانیشتوانی کانی ستی کەس و کاری ئەوانەن کە لە شۆڕشی ئەیلوولدا شەهید بوونە.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردە یەکێک بووە لەو خاڵانەی کە گرنگییەکی تایبەتی پێدراوە، وێڕای هەموو ئەو کەمووکوڕیانەی رووبەروومان دەبێتەوە لەو ئالنگارییانەی، کە دۆخی سەختی دارایی هەیە، بەڵام سیاسەتی حکومەتی هەرێم لە کابینەی نۆیەم بریتی بووە لە فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و دروستکردنی ژووری نوێ، کە تائێستاش زیاتر لە 1503 قوتابخانە نۆژەنکراوەتەوە، هەروەها 452 ژووری نوێ دروستکراوە، 91 قوتابخانە کەوتووەتە بواری خزمەتەوە.
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکەم رۆژی دەوام بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) لە رۆژی (13ـی ئەیلوولی 2023) دەبێت و هەفتەی یەکەمیش تایبەت دەبێت بە ئامادەکاری و رێنوێنی بۆ دەستپێکی خوێندن.
هاوکات ساڵنامەکەی خوێندن لەسەر بنەمای بڕیارێکی پێشووی وەزارەتی پەروەردە داڕێژراوە کە رۆژانی شەممە لە ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو و لە هەفتەیەکدا پێنج رۆژ وانە دەخوێندرێت و یەکەم هەفتەی خوێندنی وەرزی یەکەم لە (17ـی ئەیلوولی 2023) دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزەکەش لە (3 تا 15ـی کانوونی دووەمی 2024) بەڕێوەدەچێت.
کۆی گشتی رۆژەکانی خوێندن لە وەرزی یەکەمدا 83 رۆژ دەبێت و دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانیش، (16 تا 20ـی کانوونی دووەمی 2024) پشووی وەرزی یەکەمی خوێندنی (2023-2024) دەبێت.
لەبارەی وەرزی دووەمی خوێندن، لە ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، (21ـی کانوونی دووەمی 2024) یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن دەبێت و رۆژی (14 تا 23ـی ئایاری 2024) تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، (3ـی حوزەیران تا 1ـی تەمموزی 2024) خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) و خولی دووەمیش لە (4ـی ئاب تا 12ـی ئابی 2024) بەڕێوەدەچن.
هەروەها لە (9ـی حوزەیرانی 2024) تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پۆلی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەکەن و ئەو رۆژانەشی کە تاقیکردنەوەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت لە ساڵنامەکە ئاماژەی پێکراوە.
کۆی گشتی سەرجەم رۆژەکانی خوێندن لە وەرزی دووەمی خوێندنی (2023-2024) بەپێی ساڵنامەکە 81 رۆژ دەبێت و ئاماژە بەوەشکراوە، لە (14 تا 25ـی نیسانی 2024) تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ هەردوو قۆناغی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لەسەر ئاستی ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەدەچن و لەو ماوەیەشدا خوێندن لەو دوو قۆناغە رادەگیرێت.
لە (3 تا 13ـی ئاداری 2024) تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەڕێوەدەچن و لە (8 تا 13ـی ئایاری 2024)ـیش تاقیکردنەوەی کرداریی پۆلی 12ـی ئامادەیی پیشەییەکان لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بەڕێوەدەچن.
سەبارەت بە پشووەکانی مانگی ئاداریش، ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە روونیکردووەتەوە، کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن تەنیا رۆژەکانی (5، 11، 14 و 20 تا 23)ـی مانگی ئادار پشووی فەرمی دەبن لە ناوەندەکانی خوێندن.