سیپان شێروانی: نزیكه‌ی 100 واژۆمان بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆكردووه‌ته‌وه
K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێستا نزیكه‌ی 100 واژۆیان بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت چه‌ندین كارتیان له‌به‌رده‌ستدایه كه پێشبینی نه‌كراون.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئه‌یلوولی 2023) سیپان شێروانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ ناردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان ده‌ستپێكردووه.
سیپان شێروانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سه‌ره‌تادا له ناوخۆی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كاندا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد، كه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان واژۆیان كرد و پاشان فۆڕمه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی واژۆی ئه‌وانیش به‌ده‌ستیهێنن. گوتیشی، زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی سوننه واژۆیان كردووه، كه تا ئێستاش 96 په‌رله‌مانتار واژۆیان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، كه په‌رله‌مانتارانی شیعه كه‌متر ئاماده‌ییان تێدا بوو واژۆ بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكیان واژۆیان كردووه.
سیپان شێروانی روونیشیكرده‌وه، جگه له‌و 96 واژۆیه‌ی كۆیان كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن واژۆی زیاتریش كۆبكه‌نه‌وه، چونكه چه‌ندی واژۆكان زۆر بن، كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها، كه داوایان نه‌كردووه بۆ دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، به‌ڵكو داوایان كردووه په‌رله‌مان راسته‌وخۆ فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ناردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه رۆژی 11ـی ئه‌یلوولی 2023 له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له یاسای بوودجه‌دا شتێك نییه به ناوی مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، شێروانی گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت، ئه‌وه‌ش راسته كه هیچ مادده‌یه‌ك له یاساكه‌دا نه‌هاتووه بڵێت "مووچه به قه‌رز بدرێته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یامه‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌گه‌ر تاوه‌كو پێنجشه‌ممه حكومه‌ت به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر به هه‌ر بژارده‌یه‌ك ده‌ستكراوه ده‌بن. گوتیشی، چه‌ندین كارت له‌به‌رده‌ستدایه، كه ئه‌مڕۆ به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ یه‌كه‌م كارتیان به‌كارهێناوه و له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووشدا سزای برسیكردنی چه‌ندین ملیۆن كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به جیهان ده‌گه‌یه‌نن و هێشتا كارتی دیكه‌شیان ده‌بێت كه پێشبینی نه‌كراوه.
رۆژی پێنجشەممە (7ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵ‌دا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت.
هەروەها رۆژی چوارشەممەش (6ـی ئەیلوولی 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، جەختی کردەوە کە لە بەرانبەر پابەندییەکانی هەرێم، پێویستە کۆی گشتی شایستەی داراییەکانی بۆ خەرج بکرێت کە بە گوێرەی خشتەکانی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 دەکاتە بڕی 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار، کە مانگانە بە گوێرەی ژمارەکانی بودجە دەکاتە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینار.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی (3ـی ئەیوولی 2023) بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 500 ملیار دینار بە شێوەی قه‌رز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت تا یەکلایی کردنەوەی کێشە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
هەروەها رۆژی هەینی، (8ـی ئەیلوولی 2023)، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی روونکردنەوەیەکی گوتەبێژی حکومەتی عێراقی دایەوە لەبارەی پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "هیچ هۆکار و بیانویێک نابینین بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دوور لە ئینفاقی فیعلی بەبێ هیچ تێکەڵکردنێک هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە بنێردرێت و بەپێچەوانەی قسەکانی گوتەبێژ، مووچەخۆرانی هەرێم نەک سێ هێندەی مافی خۆیان بۆ نەنێردراوە بەڵکوو لەژێر ناوی قەرزدا ئەوەی کە بۆشیان نێردراوە نیوەی مافیشیان نییە و مووچەی چەند مانگێک پەڕێندراوە و باسی ناردنیشی نەکراوە".