فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر: گوتاری رق و كینه خزمه‌تی هیچ لایه‌ك ناكات
.png)
K24 - هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، گوتاری رق و كینه خزمه‌تی هیچ لایه‌ك ناكات.
فەره‌یدوون عەبدولقادر سیاسەتمەداری كورد، لە میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سیمینارێک له دامەزراوەی میدیایی کوردستان24، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئه‌یلوولی 2023) رایگه‌یاند، "یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد، ئه‌ركێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ییه".
له‌باره‌ی ره‌وشی میدیا له هه‌رێمی كوردستان، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر رایگه‌یاند، هه‌ندێ هێزی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی رێكخراو له رێگه‌ی میدیا و پلاتفۆرمه جیاوازه‌كانی سۆشیال‌میدیا هه‌وڵی بێ به‌هاكردنی پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ده‌ن و گوتاری رق و كینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كه خزمه‌ت به هیچ لایه‌ك ناكات.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دیاره پڕوپاگه‌نده‌چییه‌كان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری رق و كینه ده‌ژین و ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن، جێگایان له‌م وڵاته نابێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌ركی ئێمه‌یه به شێوازێكی شارستانییانه به‌گژ ئه‌و ره‌وتانه‌دا بچینه‌وه.