سوپای عێراق لە گەڕەکە کوردنشینه‌كانی کەرکووك کشانەوە
K24 - كه‌ركووك:
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه عێراقیانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی شاری كه‌ركووك بڵاوه‌یانپێكرابوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد.
له كۆتایی مانگی رابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك توركمان و عه‌ره‌بی هاورده‌كراو له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، رێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركووك – هه‌ولێریان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ داخست، له به‌رانبه‌ریشدا كوردانی كه‌ركووك وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه خۆپیشاندانێكیان سازكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌ب و هێزه‌كانی سوپا ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكرا و له ئه‌نجامدا 4 گه‌نجی كورد شه‌هید و 16ی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای ئه‌و رووداوانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی عێراقی له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان بڵاوه‌یانپێكرا و دۆخێكی عه‌سكه‌رتارییان له‌و گه‌ڕه‌كانه خوڵقاند.