پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت 100 دۆلار تێپه‌ڕێنێت

K24 - هەولێر:
پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت سنووری 100 دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
شرۆڤه‌كارانی "بانكی ئۆف ئه‌مه‌ریكا گڵۆباڵ ریسێرچ"ی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه و به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له ئاسیا له‌سه‌ر نه‌وت، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 100 دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به رێژه‌ی 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به نزیكه‌ی 93 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا نه‌وتی تێكساس بۆ هه‌ر به‌رمیلێگ به 89 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره بگاته ئه‌و ئاسته.
مانگی رابردووش ئه‌و بانكه ئه‌مه‌ریكییه له یاداشتێكدا رایگه‌یاندبوو، وڵاتانی ئاسا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر وزه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو سعوودیه رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵیش له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.