مه‌سرور بارزانی: داوای مووچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردووه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشتیوانی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنن، ده‌شڵێت، داوای مووچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هادی عامری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هیوادارن بگه‌نه هه‌ندێك رێكار بۆ گه‌یشتنی ماف و شایسته‌كانی هه‌ریمی كوردستان، جه‌ختیشیكرده‌وه داوایان كردووه مووچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی عێراق پێیان راگه‌یاندوون كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته هاوكار ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویستی به پشتوانی سیاسی هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتوانییه سیاسییه‌ی پێویسته به‌ده‌ستیبهێنن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشایه‌وه، كه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گه‌شبینن، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.