مه‌سرور بارزانی: په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌كانی یاسای بوودجه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌كانی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی، هاوكات سه‌رنج بۆ ئه‌وه راده‌كێشیت، ئاره‌زووی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵییان له سوودانی بینوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی (الشرقیة)ـی عێراقی رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه‌كانی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی ئه‌گه‌رێكه بۆ تێپه‌ڕاندنی پرسه داراییه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌ستی به‌وه كردووه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاره‌زووی چاره‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات له‌باره‌ی بوودجه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست بووه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه، له رۆژانی داهاتوو چاره‌سه‌ری پرسی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".